لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە ئهم ناوچانه دەگرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێت لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە: شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرک، قوشتەپە، دارەتوو، کەوەرگۆسک و بەردەرەش) هەروەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر، قەزای کۆیە، تەق تەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تاوەکوو بەرەبەیان.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ ناوچەکانى دیکەی هەرێمی کوردستان، باران و هەورەتریشقەى مامناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، دواتریش ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەکانى سۆران و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى، سەیدسادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.




