مەسروور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف)ـم پێگەیشت".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف) م پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




