فه‌وزی هەریری و مارك سترۆ جه‌ختییان له‌سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/5/2 فه‌وزی هەریری، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك سترۆ، كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوا سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه تاوتوێ كران.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختیان له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه.




