٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا بۆ KDP: ھەرێم و بەغدا جددین بۆ چارەسەر كردنی کێشەکان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، گفتووگۆ لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە لە بارەی چەندین پرس و ھەردوولا جددین بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان ھەردوولا لە ھەموو بوارەکاندا چارەسەر بکرێن.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تاوەکو ئێستا سەرجەم کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر نەکراون و کۆمەڵێک کێشەی جۆراوجۆرن و سەرۆکی حکوومەتیش بەردەوام لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتە بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت بەھەمان شێوە ھەڵوێستی حکوومەتی عێراقیش بەتایبەت سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی ئەویش پێی خۆشە کێشەکان چارەسەر بکرێن و ھەڵوێستەکانی ئیجابین، بۆیە ھەردوولا جددین بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن لە ھەموو بوارەکاندا".

فارس عیسا گوتیشی: "ئەو پرسانەی ماون گفتووگۆی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن لەگەڵ بەغدا، لەوانەش کێشەی دارایی و ئەمنی و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بۆیە کۆمەڵێک پرسن و گفتووگۆی بەردەوامی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت سەرجەمیان چارەسەر بکرێت".

ھاوکات جەختیش دەکاتەوە، کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت بەپێی دەستوور سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار