٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: پارتی ئاڵا هەڵگری دیموکراسی و خاوەنی پرسی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێویستە لێکۆڵینەوە لەو لایەنە سیاسییە بکرێت کە نەیهێشت هەڵبژاردن لە دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا بکرێت. دەشڵێت، "مێژوو سەلماندوویەتی پارتی چۆن توانیویەتی بەرگریی لە مافە دەستووریی، یاسایی و دیموکراسییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-05-2024، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە گوتارێدا ڕایگەیاند، "پارتی دامەزرێنەر و ئاڵا هەڵگری دیموکراسییەتە لە هەرێمی کوردستان و خاوەنی پرس (قەزیە)ـی کوردستانە".

پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا، وەکو ئەوەی پشتیوان سادق باسی کرد، "هەموو کاتێک هەر یەکەم بووە و هەر بە یەکەمیش دەمێنێتەوە، چونکە بڕوای بە خەڵكی هەرێمی کوردستان هەیە، خەڵکیش بڕوای بە پارتی هەیە". گوتیشی، "پارتی لە شاخ و شاریش بڕوای بە هەڵبژاردن و دیموکراسی هەبووە."

پشتیوان سادق به‌ پێویستی دەزانێت، "لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ لایەنە سیاسییە بکرێت کە نەیهێشت هەڵبژاردن لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا بکرێت".

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەش کرد، "لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020-2021ـی پەرلەمانی عێراق، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتیی کرا و بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پاکترین هەڵبژاردن بوو لە مێژووی وڵاتەکەدا، پارتی بەتەنها بەبێ کۆتا توانی 33 کورسی بەدەست بهێنێت و هەموو حزبە کوردییەکانی دیکە 30 کورسییان بەدەست هێنا".

پشتیوان سادق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "مێژوو سەلماندوویەتی پارتی چۆن توانیویەتی بەرگریی لە مافە دەستووریی، یاسایی و دیموکراسییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار