كه‌شناسی هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان پابه‌ندی ئه‌و 7 خاڵه‌بن

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت. هۆشداریش ده‌داته هاووڵاتیان كه له‌م ماوه‌یه‌دا و له ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه بن:
1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
4- شۆفێری مەکەن.
5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکار مەهێنن.
7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.




