٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.رێناس جانۆ: پارتی ھەمیشە رۆڵی خێری لە چارەکردنی کێشەکان ھەبووە

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، پارتی رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە چارەکردنی کێشەکانی عێراق. دەشڵێ، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا بۆ درێژەدانە بەو ھەوڵانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا  بۆ چارەکردنی کێشەکان دەدرێن.

د.رێناس جانۆ، مامۆستای زانکۆ ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق،  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھەوڵەکان بۆ چارەکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ، بەردەوامیدان بە دانوستانەکان ھەموو کات باشترە لە دابڕان، ھەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بۆ درێژەدانە بە دانوستانەکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەر، بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵ تا چەند سەربەخۆیە لە بڕیارەکان و تا چ رادەیەک لایەنە سیاسییەکانی عێراق ھەنگاو دەنێن بێ ھەبوونی ھیچ کاریگەریەک لەسەر بڕیارە سیاسییەکانیان ئەمە جێگەی گومانە، چونکە ھەندێ بابەت راستە گرێدراوی نێوخۆی عێراقن، بەڵام ھەندێ بابەت گرێدراون بە سەروەری عێراق و دەرەوە، بەتایبەتی ئەو ستەمەی لەلایەن وڵاتانی دەورووبەر لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، وەک بەزاندنی سنوورەکان و زیانە ماددی و ئابوورییەکان کە بەر ھەرێمی کوردستان دەکەون."

ئەو مامۆستایەی زانکۆ دەشڵێت: "یەکێک لە پرسە گەرمەکانی دیکەی نێوان ھەرێم و بەغدا بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانە، ئەگەری دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردن بەغدابوو، لەبەر ئەوەی دەستوەردانی زۆری لە پرسی  پێکھاتەکان کرد کە ئەو پێکھاتانە گرێدراون بە سروشتی ھەرێمی کوردستان، چونکە کاتێک کورسی بۆ پێکھاتەکان لە پەرلەمان دیاری کرا، لەسەر بنەمای پێکەوەژیان بوو، ئێستایش پێویستە ئەو دەستوەردانانە راستبکرێنەوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت."


د.رێناس جانۆ جەختی کردەوە: "لە چەند ساڵی رابردوودا پارتی بەشێوەیەکی گشتی لایەنی خێربووە لە عێراق بۆ چارەکردنی کێشەکان و سەرۆک بارزانی چەندین جار کێشەی ناو لایەنە سیاسییە عێراقییەکانی چارەکردووە و چەندین کۆنگرەی ئاشتەوایی لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوونە، بێگومان نێچیرڤان بارزانیش وەک جێگری سەرۆکی پارتی و، ھەم وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێگەیەکی بەھێزی ھەیە لە ئاستی ناوچەکە و عێراق و نێودەوڵەتیش دەناسرێت، حیکمەتی سەرۆکی ھەرێم دیارە لەچارەکردنی کێشەکان.

د.رێناس جانۆ ئاماژیەشی دا، پارتی بە پێگەی سەرۆک بارزانی و، سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت، رۆڵی بەرچاوی لەبەر قەرارکردنی سەقامگیری عێراقی فیدڕاڵ ھەیە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار