٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ھەرێم نزیکەی ١٦٦ ھەزار کرێکار دەستەبەرکراون"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی زانیاری دا، لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی سەد و ٦٦ ھەزار کرێکار دەستەبەرکراون و تەنیا لە ساڵی رابردوودا ٢١ کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.

مەریوان بەگوک، بەڕێوەبەری گشتیی کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژی ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک جەژنی کرێکارانە و لە ھەرێمی کوردستان ئەو یادە بەرز رادەگیرێت، ئێمە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەوام کار بۆ رێکخستنی کرێکاران و دابینکردنی مافەکانیان دەکەین، لە ئاستی کرێکاری کەرتی تایبەت و گشتی ھەنگاوی باش نراون، لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی سەدو ٦٦ ھەزار کرێکار دەستەبەری کۆمەڵامەتییان بۆ کراوە، لە ساڵی رابردوو بەھۆکاری جیاواز لە رێگەی کارەوە ٢١ کرێکار گیانیان لە دەستداوە."

بەرپرسەکەی وەزارەتی کار گوتی: "لە رێگەی پشکنین لەکاتی سەردانی لیژنەکانی ئێمە لە رەوشی کرێکاران دەپرسینەوە و دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ دەکرێت، واتە ژمارەی ئەو کرێکارانەی  دەستەبەر نەکراون نازانین، ئێمە تەنیا ئەوانەی تۆمارکراون لەھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت ئامارمان لایە.

لەبارەی رەوشی کرێکاران، مەریوان بەگوک دەڵێت: "رەوشی کرێکاران وەک ھەموو چینەکانی دیکەی کۆمەڵگە پەیوەستە بە رەوشی ئابووریی ھەرێمی کوردستان، ھەرچەند رەوشی ئابووریی بەرەو باشتر بچێت، رەوشی کرێکاران باشتر دەبێت، بەپێچەوانەوە لەکاتی ھەبوونی قەیرانی دارایی و خراپی رەوشی ئابووری، کرێکارانیش بەدەرنابن لە لێکەوتەکانی رەوشی خراپی ئابوورییەوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار