مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کوێخا عەلی حەمەمین) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف و دەڤەری سلێمانی خوالێخۆشبوو (کوێخا عەلی کوێخا حەمەمین) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (کوێخا عەلی کوێخا حەمەمین)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کوێخا عەلی کوێخا حەمەمین)
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەندامی پێشووی لێژنەی دەزگای ئەیلوول و گوڵان-سلێمانی، کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف و دەڤەری سلێمانی، خوالێخۆشبوو (کوێخا عەلی کوێخا حەمەمین) خەمبار و پرسەباری ئێوەین، بەو کۆستەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە ناخۆشی و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤




