٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆک: کارتی بانکیی (هەژماری من)ـم وەرگرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە. جەختیش لەوە دەکاتەوە، پڕۆژەکە 19 خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات و ڕێگری لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەکات.

ئەمڕۆ 29-04-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ وەکو هەر فەرمانبەرێکی دیکەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای دهۆک، کارتی بانکیی 'هەژماری من'ـم وەرگرت؛ پڕۆژەکە زۆر مودێرن و شارستانییە".

بە گوتەی پارێزگاری دهۆک "ئێستا لە زۆرینەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان کارتی بانکی لە مامەڵە بازرگانییەکاندا بەکاردەهێنێت و کەس پارەی کاش هەڵناگرێت. بە دڵنیاییەوە 'هەژماری من' لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و حکوومەتی هـەرێمی کوردستاندایە".

د. عەلی تەتەر ڕاشیگەیاند، "هیودارین لە زووترین کاتدا هەموو فەرمانبەرانمان لە سنووری پارێزگای دهۆک بەشداریی پڕۆژەکە بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە 'هەژماری من' زیاتر لە 19 خزمەتگوزاری لە خۆ دەگرێت و ئاسانکاریی دەکات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و چەندین سەرپێچی دیکە".

هەواڵی پەیوەندیدار