٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا لەبارەی دیالۆگی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر خەتە

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی، فەرەنسا دەیەوێت ھەرێمی کوردستان و عێراق بەدیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام لە ھەوڵدان و لەسەر خەتن، چونکە سەقامگیری لە عێراق نەبێت کاریگەری لەسەر ھەموو وڵاتان دەبێت.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وڵاتی فەرەنسا خوازیارە کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی پەیوەندی ھەرێم و بەغدا باش نەبێت سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەش دروست نابێت، بۆیە فەرەنسا دەیەوێت ھەمیشە پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا باش بێت و لە چوارچێوەی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن و فەرەنسا بۆ ئەم مەبەستە ھەوڵی داوە و بەردەوامیش لەسەر خەتە، چونکە دەزانن پەیوەندی باش نەبێت ناتوانن ھیچ کارێک لە عێراق  بکرێت".

عەلی دۆڵەمەری گوتیشی: "فەرەنسا جدیە لەوەی کێشەکان بەدیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێت و زۆر دڵخۆشن بەوەی ڕێککەوتن کراوە و ئێمەش پەیامی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەرێمی کوردستانمان گەیاندووە و پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و پشتگیری عێراقیش دەکەن کێشەکان لەگەڵ ھەرێم چارەسەر بکەن، چونکە بوونی کێشە  لە قازانجی عێراق و فەرەنسا و ھیچ وڵاتێک نیە".

دۆڵەمەری باسی لەوەشکرد: "ئەگەر سەقامگیری نەبێت ئەوکات کۆچبەر زۆر دەبێت و گرووپی تیرۆرستی زیاتر چالاک دەبن و کاریگەری لەسەر ئەوروپاش دەبێت، بۆیە دەیانەوێت کێشە لە عێراق نەبێت و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بە دیالۆگ ئەو کێشانە چارەسەر بکەن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار