٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی ھۆڵەندا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، دکتۆر ‌ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی ھۆڵەندای کرد.

بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٤/۲۸، دکتۆر ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی لە دایکبوونی پادشای ھۆڵەندا، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی ھۆڵەندا لە ھەولێر سازکرابوو.

دکتۆر ھێمن ھەورامی، پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی بە کونسوڵی گشتی و ستافی کونسوڵخانە و نوێنەری ھێزەکانی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەوانیشەوە بۆ حکوومەت و گەلی ھۆڵەندا گەیاند، ھاوکات ھیوای بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندای کرد، لە سەرجەم بوارەکان کە لە بەرژەوەندی و سوودی ھەردوولا بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار