٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى بنیاتنه‌رى تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق بەگشتی و ھەوڵ و ھەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و پەرەپێداندا بەپێی کارنامەی حکوومەت بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و باری گوزەرانی ھاووڵاتییان لە ھەموو عێراق، تاوتوێ کران.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆی بنیاتنەری تایبەت بە پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا تیشکیان خستە سەر دوا پێشھاتە سیاسییەکانی وڵات و داکۆکییان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری لە ھەوڵەکانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەولێر-بەغدا کردەوە، بۆ ئەمەش پشتگیریی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراقیان بە پێویست زانی.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیران سوودانی، سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ھەموو پرسە ھاوبەشەکان بە گرنگ لە قەڵەم دا، لە بەرامبەردا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێزانینی خۆی بۆ ھەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران سوودانی و پێداگرییان لەسەر گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنەکان بە مەبەستی سەقامگیریی سیاسیی وڵات، دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار