ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤۆرە)
بەڕێزان/ سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری (سڤۆرە)
بە بۆنەی (٢٦)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری (سڤۆرە) پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو زیاتر پێشبکەون و لە ڕووی ڕێنمایی و پەروەردە و پێگەیاندنەوە خزمەت بەو توێژە گرنگە بکەن.
گۆڤاری (سڤۆرە) کە تایبەتە بە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان و سەر بە ناوەندی خانییە بۆ ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن، دەستکەوتێکی دیکەی پارتیمانە لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری بەگشتی و ڕۆژنامەوانیی منداڵان بە تایبەتی، بۆیە لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بەپێی کارنامەیەکی ڕێکوپێک سەرکەوتوانە توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لەسەر پانتایی ڕۆشنبیری و میدیای بگرێت.
بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و زیاتر بەرەوپێشچوونی گۆڤارەکە دووپات دەکەینەوە، ھەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤




