جێگری پێشووی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی: ئه‌ردۆغان و جیهان وه‌ك مه‌رجه‌عی كوردان سه‌یری بارزانی ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- كارزانی سه‌باح هه‌ورامی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ جێگری به‌رپرسی پێشووی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی پێشووی یه‌كێتی له تاران باس له گرنگی هاتنی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت: كاك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵی گرنگی له ناوچه‌كه هه‌یه بۆیە ئەردۆغان دێتە لای.
محه‌مه‌د ڕه‌فعه‌ت ناسراوه به ڕه‌فعه‌تی مه‌لا، له‌شاری سلێمانی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئه‌و پێداگریه‌ی پارتی به‌رانبه‌ر به‌غدا كاریگه‌ری هه‌بوو .. پارتی هێزێكی گه‌وره و كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌یه، ئێستا دەبێت بابه‌تی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگیرێت، خه‌ڵكی كوردستان خۆڕاگره و ئه‌م قه‌واره‌یه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و تێکۆشەرە ده‌بێت پارێزگاری لێ بكرێت.
له‌باره‌ی گرنگی هاتنی سه‌رۆكی توركیاش بۆ هه‌ولێر گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی جیهان بیانه‌وێت ئارامی له عێراق هه‌بێت تا ئارمی له هه‌ولێر نه‌بێت ئارامی له عێراق و ناوچه‌كه نابێت، هه‌ولێر ناوه‌ندێكی گرنگه بۆ عێراق و ناوچه‌كه، هه‌رێم ده‌توانێت ڕۆڵی گرنگ ببینێت و ده‌بێت هێزه كوردییه‌كان واز له ئه‌جێندای ته‌سكی حزبی بێنن و یه‌ك ده‌نگ بن به‌رانبه‌ر به داواكاری گه‌لی كوردستان له به‌غدا، ئێستاش هه‌ولێر ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له ناوچه‌كه، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له‌سەر ئابووری توركیا، له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێت ده‌توانێت ئارامی توركیا تێك بدات بۆیه هاتنی ئه‌ردۆغان كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه گرنگەی ئه‌ردۆغان له‌به‌غدا كردوویه‌تی دێت له هه‌ولێر باسی ده‌كات، ئه‌ردۆغان گرنگی باش به كوردستان دەدات، ئه‌مه واده‌كات ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌ش گرنگی زیاتر به كوردستان بده‌ن.
ڕایشیگه‌یاند: نه‌وت به‌نسبه‌ت كوردستان و توركیا و عێراقه‌وه گرنگه، ئه‌مڕۆ كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و کاک مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، ده‌توانن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بکەن، بۆ كۆتایی هاتن به‌و ئابلۆقه‌یەی خراوەتە سەر ھەناردەی نەوتی ھەرێم، گرنگه ئەردۆغان و تورکیا بێنە پێشه‌وه، هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر گرنگه، چاوی به كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌وێت، به‌لای توركیا و جیهانه‌وه كاك مه‌سعود بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی كورد دێته هه‌ژمار كردن.




