٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاگینز بۆ KDP: بابەتی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بابەتی گفتووگۆی سەرکردەکانی جیھانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر)، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو. 

مایڵز کاگینز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەپیکۆر زۆر دڵخۆشە بە باسکردنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە لە نێوان ھەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەمەریکادا".

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە: "گفتووگۆکان بەردەوام دەبن لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقی و لەگەڵ کۆمپانیە جیھانیەکان بۆ ئەم پرسەو گەیشتن بە چارەسەرییەکی نوێ".

وەک کاگینز دەڵێت، ئەوەی جێگایی دڵخۆشیە ئەم بابەتە لە نێوان سەرکردەکاندا باس دەکرێت و سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان باسی ئەم پرسە دەکات لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و کوردستان دا. 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار