فازڵ میرانی: میدیایی کوردیی و ڕۆژنامەوانیی کوردستان لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوودان
ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەبۆنەی (١٢٦)ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی فازڵ میرانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا..
بە یادی ١٢٦ ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی و ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە تێکڕای ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین، ئەم یادە خاڵێکی گەشە و ھێمایە بە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و تێکۆشانی مەدەنی، کە میدیاکار و ڕۆژنامەوانانی کوردستان ھەر لە میقداد مەدحەت بەدرخانەوە بیگرە تا دەگاتە ئێستا، ھەردەم ڕۆڵی کارا و کاریگەریان لە ھۆشیارکردنەوەی گەل و داکۆکی کردن لە مافی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی ھەمەجۆر بابەت و باسی ڕۆژنامەوانی بە ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا بینیووە.
مایەی شادی و سەربەرزییە، ئەمڕۆ میدیای کورد و ڕۆژنامەوانیی کوردستان لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوودان، ھەلومەرجی کوردستان دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە ساڵی ١٩٩١دا دەرفەتی زێڕینی بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان ھێنایە پێش.
گەشەی بەردەوام بۆ میدیای کوردستان و بە ھیواین ھەردەم ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی وڵاتمان لە سەنگەری داکۆکیکردن لە گەل و نیشتیماندا بن.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
٢٢ی٤ی٢٠٢٤




