بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس دەکات
__2024_04_21_h19m38s41__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کرد.
پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس.
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس.
بەبۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ڕووی چەندایەتی و چۆنیەتییەوە ھەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
دامەزراندنی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەت گەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن، کە لەو ماوەی کارکردنیدا وەکو کەناڵێکی گرنگ و کارای ئەلیکترۆنی توانیویەتی ڕۆڵی خۆی لەو بوارەدا ببینێت و خزمەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان بکات.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس) دووپات دەکەینەوە و بە ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی نیسانی ٢٠٢٤




