٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس، لە جیاکاریی جێندەری، سێیەمین دیداری نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت.

بە چاودێریی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس، لە جیاکاری جێندەری سێیەمین دیداری نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە هەماهەنگی لیجنەی جێندەریی ڕۆژنامەنووسان "IFJ" ساڵیادی دامەزراندنی 26 ساڵەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکاتەوە.

ئەو دیدارە لە 22 تاکو 23ـی نیسانی 2024، بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار