بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٣٠)ـە یەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سکرتێری نووسین و سەرجەم کارمەندانی گۆڤارەکە کرد.
پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی(٣٠)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)
ھەڤاڵی بەڕێز فەرھاد محەممەد، سەرنووسەری گۆڤاری (گوڵان)
ھەڤاڵان، سکرتێری نووسین و ئەندامانی ستافی نووسین و ھونەری و سەرجەم کارمەندانی گۆڤاری (گوڵان)
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) وێڕای پیرۆزباییمان دەستی کار و ئەرک و ماندووبوونتان دەگوشین، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو بوارێکدا پێش بکەون و، وەک ھەمیشە ڕۆڵی دیار و گرنگی خۆتان ببینن.
گۆڤاری (گوڵان) خاوەن ئەزموونێکی ڕۆشن و بەرھەمدارە، بۆیە لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بە پێی پلان و بەرنامەیەکی ڕێکوپێک سەرکەوتوانە توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لەسەر پانتایی کاری ڕۆژنامەگەریدا بگرێت.
بە پەیڕەوکردنی بنەما و ڕێنماییە ڕاست و دروستەکانی ڕۆژنامەوانی، گۆڤاری (گوڵان) وەک خاوەن مۆرکێکی ڕەسەن و ڕاستگۆیانە ھەردەم نموونەی داھێنان و نوێبوونەوەیە لە ڕووی بڵاوکردنەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕۆژانە و گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
جارێکی دیکە بەبۆنەی (٣٠)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) پشتیوانیی خۆمان بۆ بەردەوامبوون و زیاتر بەرەوپێشچوونی گۆڤارەکە دووپات دەکەینەوە...ھەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤




