٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی گواستنەوە بۆ KDP: ئەمساڵ پڕۆژەی تاکسی میتر جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی تاکسی کار لەسەر پڕۆژەی تاکسی میتر كار دەکەین کە لەگەڵ کۆمپانیای بیانی دەمانەوێت بە سیستەمێکی سەرکەوتوو جێبەجێ بکرێت و ئەمساڵ تەواو بێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان، کە لە قازانجی ھاووڵاتی و گەشتیاران دایە.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆژەی تاکسی میتر ئێستا لە بەردەستە و کاری لەسەر دەکرێت و تەواوکەری پڕۆژەی تاکسییە و بەشێکە لە پڕۆژەی گۆڕانکاریەکانی تاکسی و بەشی دووەمی تاکسی میتر دروست بکەین و پێوەریان بۆ دادەنرێت لە ناو تاکسی و ئێستا لە گفتووگۆداین لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بیانی، بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە رێککەوتن و سیستەمێکی باشی سەرکەوتوو دابنرێت، چونکە یەکێک لە گرفتەکانی بەردەم دانانی تاکسی میتر نرخی بەنزین لە ھەرێم جێگیر نیە، بۆیە ھەندێک زەحمەتە بتواندرێت نرخێک دابنرێت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتی و شۆفێران بێت، بۆیە ئەمساڵ ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت و لە سەرەتا بۆ تاکسی ناوشار جێبەجێ دەکرێت و دواتر بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان".

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گوتیشی: "نرخەکانیش بەپێی دیراسە دەبێت ئەوکات نرخەکە دیاری دەکرێت، بۆیە ڕەچاوی دۆخی خەڵک و شۆفێر و بەنزینیش بکرێت و پێویستە بەنزین بەجۆرێک بۆیان دابین بکرێت نرخەکەی جێگیر بکرێت و بەنزینخانەی تایبەتیان بۆ دابین بکرێت، بۆیە ئەو پڕۆژە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دایە و پارەی زیادەیان لێ وەرناگیرێت و لە گەشتیاریش بەھەمان شێوە، بۆیە ناتواندرێت خەڵک و گەشتیار لە وەرگرتنی پارە ئیستغلال بکرێت، هه‌ر بۆیە پڕۆژەی تاکسی میتر زۆر گرنگە بۆ ھەرێمی کوردستان".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار