٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ھەریەک لە (بایز زراری و میقداد عەلی و تالب سادق) ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو. 

لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سوپاس و دەستخۆشی تایبەتی لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد، کە ھەمیشە بە ڕووحیەتێکی بەرز کارەکانیان ئەنجام داوە و ئەو ئەرکە پیرۆزەی لەسەر شانــیان بووە جێبەجێیان کردووە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، باسی لەوەکرد بەردەوام ناحەزانی کورد پلان و بەرنامە دادەڕێژن بۆ لەناوبردنی ئەم دەستکەوت و سەروەرییانه‌ی لە کوردستان بەدەستھاتوون، بەڵام دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییەی بە خوێنی ھەزاران شەھید ھاتۆتە بەرھەم، پارێزراو دەبێت و ئایندەمان زۆر گەش و ڕووناکە. 

لە تەوەرێکی تری ووتەکەیدا، دکتۆر پشتیوان سادق ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر مافە ڕەواکانی گەلەکەمان نەکردووە و نایکات، بەردەوام ھەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار