فه‌وزى هه‌ریرى و ماكسیم روبن بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه گۆڕییه‌وه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/4/15 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماكسیم روبن، كونسولى گشتیى رووسیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراینا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




