٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد کەمال: ئەنجوومەن کارا نەبێت کەرکووک زەرەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info


کەرکووک_KDP.info_ بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: ھۆکاری دواکەوتنی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بۆ ئەو یاسایە دەگەڕێتەوە کە لیستی براوەش ناتوانێت حکوومەتی خۆجێیی پێکبێنێت، بۆیە ئومێدەوارین دوای گەڕانەوەی سودانی لە ئەمەریکا حکوومەت پێکبێت و ئەنجوومەن کارا بێت، لەبەر ئەوەی ئەنجوومەن کارا نەبێت کەرکووک زەرەر دەکات.

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دوای سەردانی کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکووک بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: ھۆکاری دواکەوتنی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاساکە کۆتوبەندێکی دروست کردووە باس لەوە دەکات لیستی براوەش ناتوانێت بەتەنیا حکوومەتی خۆجێیی پێکبێنێت، بۆیە ئەمە وای کردووە ئەم دۆخەی ئێستای کەرکووک دروست بێت و پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی دوابکەوێت.
محەمەد کەمال گوتیشی: ئومێد دەکەین دوای گەڕانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە ئەمەریکا حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک دروست بێت و ئەنجوومەنی پارێزگاش کارابێت، چونکە ئەنجوومەن کارا نەبێت کەرکووک زەرەر دەکات.
لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، کەمال گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی ھەڵبژاردنی نەکردووە، بەڵکو بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕازی نییە کە ھەمووی نایاسایی و نادەستورین، بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنیش تەنیا لە ڕاگەیاندن باس دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار