٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی سەردانەکەی سوودانی

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، 15-4-2024 لە پەیامەکەیدا کە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە هەروەها دەڵێ، "ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیان بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت "کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."
 

هەواڵی پەیوەندیدار