سیهاد بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم خواست

ھەولێر-KDP.info- فەریق سیهاد بارزانی پێشوازی کرد لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.
کۆڵۆنێل وۆڵف ئەلیکساندەر هامپ دوای کۆتای هاتن بە ئەرکەکەی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی هێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد و لەگەڵ فەریق سیهاد بارزانی کۆبویەوە.
فەریق سیهاد بارزانی ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی لە هاوکاری و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندی و هاوکاریەکان بەردەوام بێت.
کۆڵۆنێڵ وۆڵف ئەلیکساندەر هامپ سوپاسی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و کارانەی لە ڕابردوو ئەنجامیانداوە.
فەریق سیهاد بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ لارس پێرسیکۆڤسکی خواست کە وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکاربوو.





