٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارەكە تا ماوەی 90 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کراوە، فەرمانیکرد بە جێبەجێکردنی ناوەرۆکی بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی پارەی بەشداری لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی خاوەن کارەکان.

بەپێی بڕیارەکە:

1- لێخۆشبون لە تەواوی 100%ی سزای دواكەوتن كەڵەكەبو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بەمەرجێك لە ماوەی 90 ڕۆژدا پارەی تەواوی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن.

2- سەرجەم وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن لە ڕۆژی دەركردنی فەرمانە وزاریەکەوە.

3- بڕیارەكە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچوە و تا ماوەی 90 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار