٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵی ڕابردوو دوو ھەزار و ٤٠٠ کۆمپانیا تۆمارکراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان زۆر زیادی کردووە و تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا دوو ھەزار و ٤٠٠ کۆمپانیا تۆمارکراون، دەشڵێت: ڕسوماتی تۆمارکردنی کۆمپانیا کەمدەکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار.

بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ھەرێمی کوردستان ٣٤ھەزار کۆمپانیا بە ھەموو جۆرەکانەوە تۆمارکرن و بەشێک لەو کۆمپانیایانەی تۆمارکراون کۆمپانیای بیانین، دوای پرۆسەی چاکسازی لە بواری کۆمپانیاکان تۆمارکردنی کۆمپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تەنیا لە ساڵی رابردوو دوو ھەزار و ٤٠٠ کۆمپانیا تۆمارکراون، ئەمساڵیش (٢٠٢٤) ڕێژەی تۆمارکردن ھێشتا باشترە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەشڵێت: سەرەڕای ھاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و قەیران لە ساڵی ٢٠١٩وە ھەتا ئێستا نۆ ھەزار کۆمپانیا تۆمارکراون، پێنج ملیار دیناریش داھاتی ھەبووە، ئەوەیش دوای چاکسازیی و بەگەڕخستنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

بڵند محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕسوماتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە و بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا تەنیا ١٠٠ دۆلار وەردەگیرێت، ئەوەیش کاریگەری خۆی دەبێت، ھەم پارەکەی کەمدەکرێتەوە ھەم شێوازی تۆمارکردن زۆر ئاسانتر دەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ کۆمپانیا تۆمار بکەن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار