مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەربەست قەڵادزەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەربەست کەریم قەڵادزەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (سەربەست کەریم قەڵادزەیی)
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەربەست کەریم قەڵادزەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سەربەست کەریم قەڵادزەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بوو، کارگێڕی پێشووی لقی یازدە و ئەندامی مەکتەبی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دووربگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی نیسانی ٢٠٢




