٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر: ئەو گەشتانەی شەو ڕاگیرابوو ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕاگیرا، ئەمڕۆ بەیانی دووبارە گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.

ئەحمەد ھوشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە بڕیاری بەغدا ڕاگیرابوو، بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەشتەکان دەستی پێکردەوە و ئێستا گەشتکردن ئاسایی بووەتەوە".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر باسی لەوەشکرد: "سەرجەم ئەو گەشتانەی ڕاگیرابوو لە شەوی ڕابردووەوە ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەشتەکان ئەنجام دەدرێن و ھیچ گرفتێک نەماوە و گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار