په‌یامى سەرۆكی هەرێمی كوردستان له یادى ئه‌نفالدا

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵیادی ئەنفال پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، لەم یادەدا بە ڕێز و شكۆدارییەوە بە بیریان دەهێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاكیاندا دادەنوێنین.
دەقی په‌یامى سەرۆكی هەرێمی كوردستان له یادى ئه‌نفالدا:
ئه‌مڕۆ یادى خه‌مگینى سى و شه‌ش ساڵه‌ى هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌كانى ئه‌نفال و زیاتر له 182 هه‌زار منداڵ و ئافره‌ت و پیاو و گه‌نجى ئه‌نفالكراوى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له یه‌كێك له سامناكترین تاوان و جینۆسایدى مێژوودا ساڵى 1988 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى به‌غدا شه‌هید كران و لێكه‌وته‌كانى تا ئێستا و تا داهاتوویه‌كى درێژ، به‌رده‌وام ده‌بن. له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به بیریان ده‌هێنینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین.
له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌م تاوانه‌ى به جینۆساید ناساندووه، داواكاریمان له حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ به‌جێگه‌یاندنى دادوه‌رى، ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانییان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌خت له خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رچى له توانادا بێت، ده‌بێ درێخی‌یان بۆ نه‌كرێت.
كه‌سوكارى ئازیزى ئه‌نفالكراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تا كۆتایى له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هیداندا و گێڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شى نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها جه‌خت له كار و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وى تاوانى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش به جینۆساید بناسرێت و هه‌رگیز تاوانێكى وا له هیچ شوێنێكى جیهان دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى ته‌واوى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌رجى پاراستن و مانه‌وه‌ى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فیدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه. یادى شه‌هیدان هه‌میشه به خێر و دروود له گیانى پاكیان، سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/14




