د.سامان شاڵی: بەبێ پارتی پرۆسەی ھەڵبژاردن سەرناگرێت
__2024_04_13_h18m43s23__HK.jpg)
ھەولێر _KDP.info_ سیاسەتمەداری کورد د.سامان شالی دەڵێ: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی سەرناگرێت و بەھۆی گەورەیی پێگەی پارتی پێویستە مەرجەکانی پارتی بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێن و جێبەجێ بکرێن.
د.سامان شاڵی، سیاسەتمەداری کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھەموو لایەنە سیاسییەکان ئەو ڕاستییە باش دەزانن بەبێ پارتی پرۆسەی ھەڵبژاردن بەڕێوەناچێت، ئەگەر ئەنجامیش بدرێت سەرناگرێت، چونکە ھەر لایەنێکی سیاسی بەگوێرەی قەبارەی خۆی پێگەیەکی ھەیە، بەڵام پارتی خاوەن جەماوەرێکی زۆرە و پێگەیەکی گەورەی ھەیە، لەبەر ئەوەیش پێویستە کار بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی پارتی بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بکرێت، ئێستا بەپێی زانیاریەکانم نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەھەوڵدان بۆ ڕازیکردنی پارتی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پارتی باسی دەکات کە بوونەتە ئاستەنگ لە ھەمبەر پرۆسەکە و بەشدارکردنی پارتی.
سیاسەتمەدارە کوردەکە دەشڵێت: سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی کردووە و داوای لێ کردووە ئەو کێشە تەکنیکیانەی ھەنە لەبەردەم پرۆسەی ھەڵبژاردن چارەبکرێن، چونکە وەک ئاماژەم بۆ کرد پارتی بەشداری نەکات ھەڵبژاردن سەرناگرێت، بەتایبەتی ئەو کێشانەی پارتی باسی دەکات.
سامان شاڵی ڕوونی کردەوە: داواکارییەکانی پارتی بۆ ھەڵبژاردن داواکاری ڕەوان، لەبەر ئەوەی پەنجەمۆری ٣٠٠ ھەتا ٤٠٠ ھەزار دەنگدەر نایخوێنێتەوە، ڕاستە ئەو دەنگدەرانەی کێشەیان ھەیە و پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە دەنگدەری ھەموو لایەنەکانن و تەنیا دەنگدەری پارتی نین، بەڵام پارتی بەرگری لە دەنگدەرانی ھەموو لایەنەکان دەکات و بەرگری لە مافی دەنگدەران دەکات بۆ ئەوەی مافی بەشداری کردنیان ھەبێت لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو بەرگرییەی پارتی ھەنگاوێکی باشە و پێویستە مەرجەکانی پارتی بەرچاو بگیرێن و بەپێچەوانەوە ئەنجامی باش نابێت و کێشە دروست دەبێت.
قائید میرۆ




