سه‌نگه‌ر كانه‌بی: مەرجەکانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دیارن

مەخموور-KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی له‌بارەی هه‌وڵه‌كانی دوای جه‌ژن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ری سیاسی له‌نێوان حزبه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردن زانیاری نوێ ده‌خاته ڕوو.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كاتێك ده‌رگای گفتووگۆی دانه‌خستووه، پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌ند و ناوه‌نده جیاوازه‌كانی حزبی و حكوومی له كوردستان و عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كردووه، پارتی پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه پاشه‌كشه له‌پرۆسه‌ی دیموكراتی ناكات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێك نییه پێشوه‌خته دیزاین كرابێت و له‌قاڵب درابێت، پارتی ئه‌وه قبووڵ ناكات خه‌ڵك له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن بێت ده‌نگ بدات كه‌چی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پێشوه‌خته ئاماده‌كراوبێت، پارتی نیگه‌رانه له لادانی كورسی پێكهاته‌كان ناكرێت په‌رله‌مان به‌بێ پێكهاته‌كان دووباره بكه‌وێته‌وه كار.
راشی گه‌یاند: پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چاره‌سه‌ركردنی ده‌نگی 400 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان پارتین و دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هۆی (قه‌ڵه‌می سحرییه‌وه لیسته‌كان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه بشاردرێنه‌وه)، چونكه به‌پێی فۆرمی ده‌نگدانی ئێستا نازانرێت ده‌نگده‌ر ده‌نگی به‌چ لیستێك داوه له‌ئه‌گه‌ری دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی، پارتی ئاماده نییه بێته هه‌ڵبژاردنێکەوه پێشووتر دیزاین كرابێت، له عێراقدا كۆتایی پێكهاته‌كان هه‌یه كه‌چی له كوردستان كورسییان نه‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، كانه‌بی، ده‌ڵێت: "پارتی ده‌ڵێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌توان ئه‌وان بیكه‌ن بابیكه‌ن، به‌ڵام واقع ئه‌وه‌یه كه به‌بێ پارتی حكوومه‌ت دروست ناكرێت و هه‌ڵبژاردن ئاسته‌م ده‌بێت، به‌ڵام پارتی نه‌یگوتووه رێگری ده‌كه‌م له هه‌ڵبژاردن، له‌هه‌موو دونیا پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی ته‌ندروست دیاره مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش كاتی خۆی به‌چه‌ند خاڵێك هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی خسته‌ڕوو به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لامانه ته‌نانه‌ت كورسییه‌كان دابه‌ش كراوه له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێك له‌و حزبانه‌ش كه ئێستا بانگه‌شه‌ی به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن پێشوه‌خته ده‌رئه‌نجامیان پێدراوه چه‌ند كورسی ده‌هێنن و ژماره‌ی كورسیان چه‌ند ده‌بێت.




