٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرھێنان: مۆڵەت بەنزیکەی ١١٠پڕۆژەی پیشەسازی دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ گوتەبێژی  دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی دراوەو  مۆڵەت بەنزیکەی ١١٠پڕۆژە بەسەرمایەی ٣ملیار دۆلار دراوە،  ئێستا لە زۆر بابەت بەرھەممان بەشی ناوخۆ وعێراق و دەرەوەش دەکات.

بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی  دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێشتر کەمتر مۆڵەت بە پڕۆەکانی بواری پیشەسازی دەدرا، بەڵام لە کابینەی نۆیەم یەکێک لەستراتیژیەتی کابینەی نۆی ئەوەبوو داھاتەکان فرەچەشن بکرێت و سێکتەرەکان زیاتر گرینگی پێ بدرێت، بۆیە یەکێک لەوانە کەرتی پیشەسازی بوو بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی پێبدەین، ھەر بۆیە لە ھەرێمی کوردستان لەم کابینەیە چەندین کارگەی گرینگ کراونەتەوە کە تەنھا بەرھەمیان بۆ ناوخۆ و عێراق نییە و دەتوانین بۆ دەرەوەش ھەناردە بکەین وەک کارگەی شیش بە کوالیتیەکی زۆر باش بەرھەم دێت و لە وڵاتانی کەنداو خواستی لەسەرە وئێستا گەورەترین کارگەی وایر وکێبڵ دامەزراوە و پێشتر تەنھا یەک کارگەی جیمەنتۆ ھەبوو ئێستا بۆتە چەندین کارگە،  بۆیە ئەمە واتای ئەوەیە ھەرێمی کوردستان دەتوانێت بەرھەمی ناوخۆ بۆ خۆمان وعێراق و دەرەوە بەرھەم بێنێت، بۆیە سێکتەری پیشەسازی زۆر گرینگی پێدراوە.

بەرگەشت ئاکرەیی گوتیشی،  دەستکراوە بەدروستکردنی ناوچە یپیشەسازی لە ھەموو پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ  و لەزاخۆ و دھۆک دەستپێکراوە و لە ھەڵەبجە و گەرمیان و ناوچەکانی دیکە دەست پێدەکات،  لە ھەڵەبجە تەنیا ماوەی کێشەی زەوی یەکلایی بکرێتەوە،  ھەلیکاری زۆر باش لەرێگەی ئەو ناوچانە بۆ خەڵکی دەرخسێندرێت، چونکە لە ھەولێر دوو ناوچە ھەیە و ناوچەیەکی دیکە دروست دەکرێت، دەمانەوێت ناوچە یپیشەسازی لەو ناوچانە دروست بکرێت کە کەمتر گەشەیان سەندووە
دەشڵێت، لەم کابینەیە لە ھەرێمی کوردستان مۆڵەتێکی زۆرمان لە بواری پیشەسازی داوە و پشکی شێر بەر کەرتی پیشەسازی کەوتووە نزیکەی ١١٠پڕۆژە مۆڵەتمان پێداوە بەسەرمایەی نزیکەی ٣ملیار دۆلار و پێدانی مۆڵەت بەپڕۆژەکانیش بەردەوامی ھەیە.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار