٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (چرا ڕەفیق بانیشاری) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (چرا ڕەفیق حسێن بانیشاری) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (چرا ڕەفیق حسێن بانیشاری)

بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو (چرا ڕەفیق حسێن بانیشاری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (چرا ڕەفیق حسێن بانیشاری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی نیسانی٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار