مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مەلا سڵاح تەرخانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (مەلا سڵاح ئەحمەد تەرخانی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (مەلا سڵاح ئەحمەد تەرخانی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا سڵاح ئەحمەد تەرخانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (مەلا سڵاح ئەحمەد تەرخانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی نیسانی ٢٠٢٤




