سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چەند نامەیەکی پیرۆزبایی پێگەیشت

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی 04ی 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چەند نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هندستان، نیكۆل پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌رمه‌نستان و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت.
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پیرۆزبایى له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هندستان، نیكۆل پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌رمه‌نستان و هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت.
له نامه‌كاندا وێڕاى پیرۆزبایى و سڵاو و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، هیوایان خواستووه جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لایه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و جه‌ختیان له خواستى وڵاته‌كانیان بۆ بره‌و‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانی عێراق كردووه‌ته‌وه.




