سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی 04ی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەکەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە: "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم".
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت: "هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازین".




