مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خاوەر رەحمان مەحموود) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خاوەر رەحمان مەحموود) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (خاوەر رەحمان مەحموود)
بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو(خاوەر رەحمان مەحموود)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خاوەر رەحمان مەحموود)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٤




