٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی لە سەرۆکوەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە نامەیەکدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و  ئاماژە بەوە دەکات کە "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".

سەرۆکوەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار