له KDPیه‌وه ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مشه و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن بزانه

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا کاتەکانى بەرەبەیان هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئەمشەو بارانبارینى پچڕپچڕ و هەورە تریشقە تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، پێشبینیش دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین ببارێ، بەڵام بۆ ناوچەکانى دیكه تەنیا باران و هەورە تریشقەى ئاسایی دەبێت.
ئاشكراشیكردووه، سبەى یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت، و هه‌روه‌ها لە دوای نیوەڕۆوه بارانبارین دووباره لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی كوردستان تا کاتەکانى ئێوارە، بەردەوامى دەبێت.




