ئاگاداری فرۆشیاران دهكهینهوه ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان نهقۆزنەوە

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەر کەسێک ئەو دۆخەی ئێستای بازاڕ بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن و نرخی کاڵا بەرزبکەنەوە بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.
سەروەر ھاواری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەو پێیەی لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەدا دوو مووچە بەسەر یەکەوە بۆ فەرمانبەرانی خۆڕاگری کوردستان خەرجکراوە و پێشبینی نزیک بوونەوەی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواریش دەکرێت، ئەمەش بووەتە ھۆی زۆربوونی سیولە لە بازاڕ و خستنەڕووی بڕێکی زۆر لە کاش".
سەروەر ھاواری گوتیشی: "ئاگاداری فرۆشیار و دوکاندار و مارکێت و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە ئەگەر نرخی کاڵا و شمەک لەسەر خواستەکانی ھاووڵاتیان بەرز بکەنەوە، وە ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ببێتە ھۆی جۆرێک لە ھەڵئاوسانی نرخەکان، ناچار دەبین لە ڕێگەی تیمەکانی چاودێری بازرگانی لە بازاڕ بەپێی یاساو ڕێنماییەکان تووندترین سزا بسەپێنین".
بڵند ئیبراھیم




