په‌یامى پیرۆزباییى نێچیرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان

ھەولێر-KDP.info- جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوویه‌كى پڕ له ئارامى و ئاسووده‌یى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، هیوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.
با ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه و مانا و ئامانج و په‌یامه‌كانى له پێكهاتنه‌وه، لێكخۆشبوون، لێكنزیكبوونه‌وه، ئاشته‌وایى، چاكه و ته‌بایى، بۆ هه‌مووان ببنه ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى و لێبوردن و پێكه‌وه‌یى و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ خزمه‌ت و خێرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ین و هاریكار بین.
به هیواى ڕۆژگار و دۆخ و ژیان و داهاتووى باشتر، جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/9




