"ھاووڵاتیان، پارتی و حکوومەت کردیانە دوو جەژن"

ھەولێر -KDP.info- ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەڵێن، پارتی و حکوومەت ئەم جەژنەیان کرد بە دووان، ھەم گوزەرانی خەڵک بە خێرای گۆڕاو کاریگەری ئەرێنی دروست کرد، ھەمیش پیڵانگێڕی لاوازکردنی قەوارەی ھەرێم لە گۆڕنرا.
ھاووڵاتی سدقی کوێستانی دانیشتووی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە حزبێکی خاکی و بەرگریکار بووە لە گەلی کورد و ئازادی، ھەر بۆیە زۆر لە حزبە ناوخۆییەکان و لە ئاستی دەرەوەش کار بۆ لاوازکردنی پارتی دەکەن، بەڵام پشت ئەستوور بە جەماوەر ھەمیشە بەھێزە و بە حزبی گەورە و خاوەن بڕیار ماوەتەوە، ئەگەر ھەڵوێستی ئەم دواییە بە نمونە بێنینەوە بینیمان سەرەڕای ھەموو بەربەست و دانەپاڵی شتی بێ بنەما هێشتان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارێکی گرنگی دا بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستوور، ئەم ھەڵوێستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش گرنگی زۆری ھەبوو و کاردانەوەی ناوخۆیی و جیھانی ھەبوو، وای کرد عێراق بە بڕیارەکانی خۆیدا بچێتەوە.
سدقی کوێستانی گوتیشی: کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسڕوور بارزانی پێکھێنرا لە ژێر دروشمی کەمترین لێدوان زۆرترین کردار، بڕوام وایە بەڵێنەکەی بردە سەر و زۆرترین کردار دەبینرێت، ئەوەی زیاتر پەیوەستە بە گوزەرانی خەڵکەوە پێدانی موچەیە، دوای ھەوڵێکی زۆر بۆ چارەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا، کۆتاجار سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی عێراق ئەنجامدا و توانی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان چارەبکات، بۆیە ھەنگاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە دابەشکردنی دوو مووچە پێش جەژن و دەرکردنی کۆمەڵێک بڕیار لەبەرژوەندی خەڵکی کوردستان ئەم جەژنەی بۆ خەڵک کردە دوو جەژن.
ھاووڵاتی حارس محەمەد حوسێن، دانیشتووی بەردەڕەش، فارمانبەر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵوێست و بڕیارەکانی پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جەژنی ڕەمەزان، نەک کردی بە دوو جەژن بەڵکو کردی بە سێ جەژن و زیاتریش، ئەگەر سەقامگیری دارایی زامن بێت بە دڵنیاییەوە سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی زامن دەبێت، ئەمانەش کۆڵەگەی ژیان و خۆشگوزەرانەی خەڵک و ھاووڵاتییانن، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە لە خەمی خەڵکی کوردستان بووە، بەرژەوەندی گشتی خستۆتە پێش بەرژوەندییەکانی حزبی و کەسی.
ماموستا ئەسەدوڵا گۆران، دانیشتووی بەردەڕەش، ماموستای قوتابخانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەنگاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکجار دڵخۆشکەر بوون بەم جەژنە و بووە دوو جەژن بۆ ئێمە، چونکە ھەم کێشەی مووچە لەڕێگەی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەتی عێراق چارەکرا و پێش جەژن دوو مووچە درا، ھەم حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆ بڕیاری لەبەرژوەندی خەڵکی کوردستان دەرکرد، ئەمەش تەواو کاریگەری دروستکرد لەسەر بازاڕ و خاوەن دوکان و خەڵک و بووە جێگەی دڵخۆشی ھەموو تاکێکی کورد و حکوومەت و پارتی، ئەم جەژنە خەندەیان خستە سەر لێوی خەڵکی خۆمان.
لای خۆشیەوە ھاووڵاتی سیروان ڕۆژبەیانی دانشتووی ناحیەی قەسرۆک، مامۆستای قوتابخانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: من وەکو ھاووڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان زۆر دڵخۆشم بە ھەنگاوەکانی پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئەم جەژنەیان کردە دوو جەژن، بۆیە سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە لەیەک ھەفتەدا دوو مووچەیان دابەشکرد، ھەمیشە خەمی خەڵکی خۆمانیانە و ھیوادارین بەرە و کوردستانێکی بەھێز بچین و کوردستان ھەمیشە ئاوەدان بێت، چونکە خەڵکی ھەرێمی کوردستان متمانەی زۆریان بە پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە، دواجاریش پارتی و حکوومەت لە ئاست متمانەی خەڵک بوون.
بڵند ئیبراھیم




