٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا ھەنگاوه‌كانی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی كه‌ركووك بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ پێکھاتەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بەردەوامە و لێکنزیکبوونەوەی باش ھەیە، بۆ ئەوەی حکوومەتێک بە بەشداریی ھەموو لایەنەکان پێک بێت و دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و کێشەکان چارە بکرێن.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بەردەوامە و چوار مانگ بەسەر ھەڵبژاردندا تێپەڕ دەبێت تا ئێستا نەتواندراوە حکوومەتی خۆجێی پێک بھێندرێت، کە گوزارشت لە ڕای خەڵکی کەرکووک بکات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆخەکە زۆر ھەستیارە لە کەرکووک، بۆیە کار دەکەین بۆ ئەوەی بتواندرێت حکوومەتێک پێک بێت، کە ھەموو لایەک تێیدا بەشدار بن".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ پێکھاتەی تورکمان و عەرەب هەیە و ھەنگاوی باشمان ناوە، بۆ ئەوەی بتوانین لە نزیکترین کاتدا حکوومەت پێک بهێنین و پۆستی پارێزگار و پۆستەکانی دیکەش یەکلا بکرێنەوە، بۆیە ئێستا لە ئەنجامی گفتوگۆکان لێکنزیکبوونەوەی باش ھەیە".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "دەمانەوێت حکوومەتێک بە بەشداریی ھەموو پێکھاتەکان پێک بێت، بۆ ئەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و سەرجەم کێشەکانی ئەو شارە چارە بکرێن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار