٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پلەی زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە بەرزکرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 08-04-2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی ئەو پێشمەرگانە وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی 14 لە سیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) له  04-12-2011 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان دەرچووە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024 کارمەندان".

هەواڵی پەیوەندیدار