پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوژینی دکتۆر فواد حوسێن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پرسەنامەیەکی ئاراستە کرد و دەڵێ، لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوژینی دکتۆر فواد حوسێن..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد حوسێن
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینتان (خاتوو کارۆلینا مۆنتیسۆری) زۆر خەمبار بووم. لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
8ی نیسانی 2024




