٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بۆ دكتۆر فوئاد حوسێن: له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌متانم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینی دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌: له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌متانم.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ برای به‌ڕێزم د. فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فیدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى هاوسه‌رى، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خۆى و منداڵه‌کانی و خانه‌واده‌ به‌‌ڕێزه‌كه‌یان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/4/7

هەواڵی پەیوەندیدار