نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

بەغدا-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ژێر ڕۆشناییى دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و به‌رده‌وامى هه‌وڵ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان هاوڕا بوون.
دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ بۆ واشنتۆن كرا.




