٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری ھەولێر پلانی جه‌ژنه‌یان له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر ده‌ڵێت، ھەموو ئامادەکاریەک بۆ پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزکراوە و دەشڵێ، ھێزە ئەمنیەکان لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی شاری ھەولێر و دەزگا پەیوەندارەکانیش پێشوازی لە میوانانی جەژن و گەشتیاران دەکەن.

ئومێد خۆشناو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێشتر کۆبوونەوەمان کردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بێگومان ساڵانە جەژنی رەمەزان بە نوێژی جەژن و بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاینی بەڕێوەدەچێت و ئێمەیش وەک ئیدارەی شارەکە بەشدار دەبین و لەجەژندا لەگەڵ خەڵکی خۆمان دەبین، دواتر خەڵکی بە چین و توێژەکانەوە سەردانی یەکتر دەکەن بۆ جەژنە پیرۆزە و بەسەرکردنەوەی ئازیزانیان.

پارێزگاری ھەولێر گوتیشی، "لەڕووی ئەمنیەوە دەزگا ئەمنیەکانی وەک پۆلیس و ئاسایش و نەھێشتنی تاوان و ئەوانه‌ی لە بواری ئەمنین لە رۆژانی جەژن زیاتر لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان و پاراستنی شاری ھەولێر و سەقامگیریەکەی تا ھاووڵاتیان بتوانن بەبێ ھیچ کێشەیەک جەژن بەڕێ بکەن.

خۆشناو زیاتر گوتی، "گەشت و گوزار بە ھەماھەنگی بازگەکان و لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار لە پێشوازی میوانان و گەشتیاراندا دەبن، چونکە پێشبینی دەکرێت بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی رەمەزان گەشتیارێکی زۆر سەردانی سنووری پارێزگای ھەولێر بکات و لەو بارەیەوە ھەموو ئامادەکاریەک بۆ پێشوازی گەشتیاران کراوە.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار